٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زێباری بۆ KDP: چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ کرا و ئەو بۆشایە ئەمنیه‌ی ھەبوو نەما و ھێزی عێراقی و پێشمەرگە گەیشتنەوە یەک لەو ناوچەیە و ئەو ھەماھەنگیەش ھەنگاوێکی گرنگە.

بابەکر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانرا کە چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ بکرێت و پاکبکرێتەوە لە داعش و چەندین مۆڵگەی داعش و تونێلی ئەوانیش دۆزراونەتەوە".

زێباری گوتیشی: "ئەوە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنیه‌ی لە ناوچەکە ھەبوو نەما و پڕکرایەوە، چونکە لە ھەردوولا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و ھیچ بۆشایەکی نێوانیان نەما، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە و ئەو ھەماھەنگیە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار