بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەک بەردەوامە
__2022_07_19_h19m28s31__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە بەردەوامە تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و دەشڵێت، ئێستا ھەموو شوێنەکانی بازرگانیکردن بە چەک داخراون.
د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێ لەبارەی بازرگانی و ھەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی یاسایی دەردەچێت، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئێستا حکوومەت خەریکی دەرکردنی ڕێنمایی نوێیە لەبارەی چەکەوە.''
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: "ئێستا ھەموو بازاڕ و شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک داخراون و بە ھیچ شێوەیەکیش ڕێگە بە مامەڵەکردن بە چەک نادرێت، مەفرەزەی جێگر و گەڕۆکیش دادەنرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک لە ھەموو شوێنەکان''.
قائید میرۆ




