٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانگەیەکی تایبەت بە کاروباری پێکهاتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکی تایبەت بە کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی پێکهاتەکان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی هەرێم هەر کارێکیان هەبێت لەو ڕێگەیەوە بۆیان ڕایی بکرێت.

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە چوارچێوەی گرنگیدانی هەرێمی کوردستان بە پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکی تایبەت بە کاروباروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کراوەتەوە.''

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەو فەرمانگەیە تازە کراوەتەوە و تایبەتە بە ڕاییکردنی کاروباری پێکهاتەکان و هەرکەسێک لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی هەرێم لە پێکهاتەکان کارێکی هەبێت لەو ڕێگەیەوە بۆی ڕایی دەکرێت.''

هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش بە شوێنی هەموو پێکهاتەکان و پێکەوەژیان ناسراوە کە گرنگییەکی تایبەت بەو بوارە دەدات.

فلۆرین گورگیس سێودین وەکوو سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار