سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/7/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگیریى عیراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه به پێویست و گرنگ زانى.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عیراقه و هه‌بوونى میكانیزمێكی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستیى و گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق به پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى بازاڕى جیهانیى وزره و پێگه و گرنگیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز ئۆلیڤیێ دیكۆتینى، كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




