٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ئەمڕۆ پڕۆژەکان بۆ جێبەجێکردن رادەگەیەنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای رەزامەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە گوژمەی زیاتر لە ٩١ ملیار دینار پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجامبدرێن، ئەمڕۆ پڕۆژەکان رادەگەیندرێت و بەڵێندەران دەتوانن بێن تەندەری پڕۆژەکان بکڕن بۆ ئەوەی بۆیان دەرچوو دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بکەن.

مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەک ملیار و دووسەد و حەفتا و حەفت ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی ١٦٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر تەرخانکرد بۆ پارێزگاری ھەولێر، ئەمڕۆ پڕۆژەکان بۆ جێبەجێکردن رادەگەیەنین بۆ ئەوەی بەڵێندەران بێن تەندەری پڕۆژەکان بکڕن و ئەوەی بۆی دەربچێت دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بکات".

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "بەڵێندەران بۆ کڕینی تەندەرەکان دەتوانن بێنە پارێزگا، چونکە سەرجەم پڕۆژەکان جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دێن لە ھەولێر دەکڕن، ھەروەھا وتیشی، پڕۆژەکانیش بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی ھەر قەزا و ناحیەیەک دابەشکراوە و جێبەجێ دەکرێن ".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار