٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.   

له‌ دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق  و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆى چڕوپڕیان له‌باره‌وه‌ كرا.

د. هێمن هه‌ورامی، به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌وه‌پێشچوونی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی كارى په‌رله‌مانیدا كرایه‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار