دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: بۆ ئەوەی تووشی گەڕانەوە نەبن ئهو بەڵگەنامانەتان پێبێت

ھەولێر-KDP.info- ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتهوه کە سەردانی ئێران دەکەن دەڵێت، تەنیا بە کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەتوانن گەشت بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاتووه: بەپیێ ڕێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تەنیا بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا(ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە و ئەو کاتە ڕێگەی پێ دەدرێت.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی نەبوونی ڤیزە کارت پشت بە ئەنجامی پشکنینی (PCR )ـی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (72) کاتژمێر دەبەسترێت.
دەروازەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داوا لە گەشتیاران دەکەن بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەڕانەوە لەلایەن ئێرانەوە نەبن.
ڕامان وریا




