٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: سەرەڕای خواستی زۆر رۆژانە نزیکەی ١٧ کاتژمێر کارەبامان دابینکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، سەرەڕای خواستی زۆر لەسەر کارەبا بەھۆی گەرماوە ئێستا رۆژانە تا نزیکەی ١٧ کاتژمێر کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکەین و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگەش ١٥٠ مێگاوات کارەبای دیکە زیاد بێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرەڕای گەرما و خواستێکی زۆر لەسەر کارەبا ھەموو ھەوڵێکی خۆمان خستۆتەگەر بۆ دابینکردنی زۆرترین کاتژمێرەکانی کارەبا، تا ئێستا رۆژانە ١٧ کاتژمێر کارەبامان داوە و ئێستاش کە دەوامی فەرمانگەکان دەستی پێکردۆتەوە لۆدی زیاترمان لەسەر کارەبا دروست بووە، بەڵام لە ١٥ تا ١٧ کاتژمێر کارەبامان دابینکردووە لەگەڵ کارەبای بەردەوام بۆ ھۆڵەکانی خوێندن".

ئومێد ئەحمەد گوتیشی: "ئێستا بەرھەممان ٣ ھەزار و ٥٠٠ مێگاواتە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە نزیکەی ١٥٠ مێگاواتی دیکە زیادبێت، و چەند یەکەیەکیش چاکسازیان تێدا دەکرێت، ناوبراو وتیشی، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ بۆ ئەوەی بەرھەم زیاتر بێت و بتوانین کاتژمێری زیاتری کارەباش بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار