٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سبەی دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 یەکەم کاروانی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە کە ژمارەیان 200 حاجییە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: یەکەمین کاروانی حاجییانی کوردستان دەگەنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو ژمارەیان 200 حاجی پارێزگای ھەولێرە.

ڕاشیگەیاند: فرۆکەکە لەشاری جەدە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بەڕێ دەکەوێت و کاتژمێر 11:00ـی بەیانی دەگاتەوە ھەولێر.

وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش دا کە گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت و تاوەکو ڕێکەوتی 24ـی تەمموز سەرجەم حاجییانی کوردستان دەگەنەوە ھەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار