پەکەکە بەردەوامە لە ڕفاندن و کوشتنی ھاووڵاتییان

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال گوتی، پەکەکە بەردەوامە لە ڕفاندن و کوشتنی ھاووڵاتییان و دوو کەسی دیکەیشی ڕفاندووە کە باوک و کوڕن و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پەکەکە لە شنگال بەردەوامە لە ڕفاندنی ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدی و کوشتنیان بەبێ ھۆکار و ئێستا باوک و کوڕێکیان ڕفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە، کە پێشبینی دەکرێت بۆ سووریا و شوێنەکانی دیکەیان بردوون، چونکە ئەمە یەکەم جاریان نییە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری خەڵکیان ڕفاندووە و بەشێکیشیان کوشتوون.''
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال گوتیشی: ''پێش چەند ڕۆژێکیش کەسێکیان لە ناوچەی دھۆلێ کوشتووە و کەسیش نییە ڕێگرییان لێ بکات و بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن و دەیانکوژن. تا ئەوان لە شنگال بن، ئەو شارە ئەمنیەتی نابێت.''
بڵند ئیبراھیم




