٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار لە کەلەکچی پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

کەلەکچی-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی دەڵێت، بە گوژمەی دوو ملیار و٩٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژەی جۆراوجۆر لە کەلەکچی جێبەجێ دەکرێن.

ھەڤاڵ محەمەد شەریف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە گوژمەی دوو ملیار و٩٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە بۆ کەلەکچی جێبەجێ دەکرێن و ئێستا دراون بە بەڵێندەران بۆ ئەوەی وەری بگرن و دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت، کە ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەن و زیاتریشیان دروستکردنی ڕێگای گوندەکانە و ھەندێکیشیان پڕۆژەی شارەوانی و ئاو و کارەبان.''

ھەڤاڵ محەمەد شەریف گوتیشی: ''ڕێگای گوندەکان دروست دەکرێن و لە ناوخۆی کەلەکچیش، ڕێگا ناوخۆییەکان چاک دەکرێنەوە و ھەندێکیشیان پڕۆژەی ئاو و کارەبان، بۆیە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە ھەموو ڕێگاکانمان دەبنە قیر، کە کارێکی زۆر باشە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتیشی: ''بە گوژمەی ملیارێک دیناری ڕێگای گوندەکانە و٨٠٠ ملیۆن دینار ڕێگای ناوخۆیی کەلەکچییە و ھەندێک پڕۆژەی دیکەی ئاو و کارەباشن.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار