٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سابیئەی مەندائییەکان دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازم. ڕاشیگەیاند: هیوادارم ئەم جەژنە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هیوای بەردەوامی و بەهێزبوونی هەستی برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتی و پتەوبوونی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دەخوازم و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار