به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی: بایدن باسی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ڕێكکه‌وتنێكی نوێ دێته ئاراوه

هەولێر-KDP.info- له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له سه‌ردانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی بایدن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عێراق بوو، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڕێز فوئاد حوسێن بەڕێوە چوون. گه‌شته‌كه‌ی بایدن سه‌ره‌تا بۆ ئیسرائیل بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی ئیسرائیل و مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، كۆبوونەوەی کرد، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه له‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیدار و گفتوگۆیان هه‌بووه.
KDP.info: گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی بوو؟ بریاره داهاتووی ناوچه‌كه چی لێ بكرێت؟
هۆشیار سیوه‌یلی: سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه و بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوودی هه‌یه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی بایدنه بۆ ناوچه‌كه، لەوەتای وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بووه، بایدن سه‌ردانی دوو وڵاتی گرنگی كردووه له ناوچه‌كەدا، ئه‌ویش سعوودیه و ئیسرائیله و چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دانیشتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه كردووه، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو بوو، كه عێراق، میسر و ئه‌رده‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌ندام نین، به‌ڵام به‌شدار بوون و ئه‌مڕۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆ بووه‌وه و جه‌ختی له سه‌قامگیریی ناوچه‌كە، به‌تایبه‌ت عێراق و له‌ناویشیدا هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و داوای كردووه حكوومه‌تێكی گشتگیر پێك بهێنرێت، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاو بگیرێت، بۆیه سه‌ردانه‌كه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌رچه‌نده ڕەنگە دۆخی ئیستای عێراق به‌و شێوه‌یە نه‌بێت كه باسی ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییان كردبێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، چونكه عێراق له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێدایه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه لایه‌نه عێراقییه‌كان كه خوازیاره حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر به‌زوویی دروست بكرێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایەک له‌به‌رچاو بگیرێت.
KDP.info: وا باس ده‌كرێت ڕێككه‌وتنێكی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێته ئاراوه و سیاسه‌تی ناوچه‌كه پێویستی به گۆڕانكاریی هه‌یه، ئه‌مه چۆنه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: ڕاسته هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كرێت، بنه‌ماكه‌ی پێك هێنراوه كه پێشووتر له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی ئیبراهیم، كه هاوپه‌یمانی له نێوان ئیسرائیل و هه‌ندێك وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست بكات، ڕه‌نگه ئه‌وه بكرێته هاوپه‌یمانیی نوێ كه به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان له‌خۆی بگرێت، چونكه دۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌و جۆره ڕێككه‌وتنه هه‌یه، ڕاسته له ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداودا، عێراق ئه‌ندام نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ورده ورده ببێته به‌شێك له‌و پێكهاته نوێیه، له‌گه‌ڵ میسر و ئورد‌ن بانگێشت كراون بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یەی ئه‌نجومه‌نه‌كه له جەدده، بۆیه هه‌وڵێك هه‌یه كه به‌حرێن و ئیمارات و مه‌غریب و سوودان له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی ئه‌براهمدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێككه‌وتن بكەن، هه‌وڵ ده‌درێت سعوودیه‌ش قۆناغ به قۆناغ ببێته به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانەتییه، بابه‌تی عێراقیش ڕه‌نگه بۆ داهاتووی دوورتر هه‌وڵ بدرێت كه سیغه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیش هاوكاری بكات. چه‌ندین سیناتۆر و ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌م ڕۆژانەدا داوایان له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه هه‌ندێك پرسی گرنگ هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باس بكات .
KDP.info: بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانیی نوێ پێك ده‌هێنرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م هاوپه‌یمانەتییه چۆن ده‌بێت، ئه‌منییه، یان سیاسی؟
هۆشیار سیوه‌یلی: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانەتییه‌كی نوێ له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئامانج و بیر و بۆچوونیان له یه‌كه‌وه نزیكه و پێشووتر هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام هه‌نگاوی بایدن زیاتر ته‌واوكەری هه‌وڵه‌كانی ڕابردووه.
KDP.info: ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه چۆن ده‌بێت؟
هۆشیار سیوه‌یلی: هه‌رێمی كوردستان له عێراق ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه و عێراقیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕۆژهه‌ڵاتێكی سه‌قامگیر دابمه‌زرێندرێت و عێراق سه‌قامگیر بێت به‌بێ هه‌رێمی كوردستان نابێت، كوردستان گرنگه بۆ سه‌قامگیریی داهاتووی عێراق عێراق و له هه‌مان كاتدا عێراقیش گرنگه بۆ سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌و ڕوانگەیە‌وه هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه كه كوردستان به سه‌قامگیری بمینێته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌و ئاراسته‌یه هه‌وڵی جددی هه‌یه و كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه كه هاوپه‌یمانی به‌هێز بكات.
KDP.info: له لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا له عێراق هێزه‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه، له لایه‌كی دیكەوە بایدن ده‌ڵێت ناهێڵن بۆشایی بۆ ڕووسیا و چین دروست ببێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م دوو چه‌مكه چۆن یه‌كتری ده‌گرنه‌وه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یان كه‌مكردنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه كه پێی ده‌گوترێت چوارچێوه‌ی ستراتیژی كه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا هێزی شه‌ڕكه‌ری له عێراق نا‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و ڕاهێنان به‌هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و له‌ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی عێراقه، بۆیه هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی دیكه ڕێك خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی و ڕێكخستنی هاوپه‌یمانیه‌تییه له به‌رانبه‌ر چین و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌یه‌وێت نفووزی خۆی له ناوچه‌كەدا فراوان بكات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی بایدن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تی وزه‌یه، چونكه نرخی وزه به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیاوه، یه‌كێك له ئامانجەکانی بایدن ئه‌وه بووه كه سعوودیه ڕازی بكات بڕی هه‌نارده‌كرنی نه‌وتی بۆ بازاڕی جیهان زیاتر بكات، بۆیه له‌م سه‌ردانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانیش هه‌بووه و ده‌بێت بزانین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه.
KDP.info: هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا له زاری سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی هێڵێكی ئاسنی كه كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به جیهانی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی ناوچه‌كه بگوازێته‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی: پڕۆژە‌ی هێڵی ئاسنی، پڕۆژە‌یه‌كی زۆر گرنگ و ستراتیژییه و مایه‌ی خۆشحاڵییه كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی به‌رێز كاك مه‌سرور بارزانی گرنگیی تایبه‌تی به‌و پڕۆژە‌یە داوه، چونكه هه‌رێمی كوردستان ده‌رچه‌ی ئاویمان نییه بۆ سه‌ر ده‌ریا، بۆیه دوو ڕێگامان هه‌یه کە ده‌مانبه‌ستێته‌وه به دونیای ده‌ره‌وه؛ ڕێگای وشكانی و ئاسمانی، بۆ بابه‌تی بازرگانی و گواستنه‌وه پرسی ئاسمانی زۆر ده‌وه‌ستێته‌وه، له ڕێگای وشكانیشه‌وه ڕێگای ئاسنین گرنگه و له‌رووی ئابوورییه‌وه گرنگه، بۆیه مایه‌ی خۆشحاڵییه كوردستان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خۆی به جیهانه‌وه گرنگی به هێڵی ئاسن بدات، كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پاره‌یه‌كی كه‌متری تێ ده‌چێت و هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بێت و قۆناغی یه‌كه‌م له هێڵی ئاسنین ده‌ستی پێ كردووه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای گه‌وره كراوه بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی و دیزانیی پڕۆژە‌كه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه و هیوادارین كاریگه‌ریی هه‌بێت، له بابه‌تی وزه‌ش، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كییانه كه وزه‌ی تازه ببێته به‌دیلی ئه‌و شێوه ته‌قلیدییه‌ی كه بازاڕی ئێستای وزه هه‌یەتی، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌كییه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی گازی سروشتییان هه‌یه، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی یه‌ده‌کی گازیان هه‌یه گرنگیی زیاتریان پێ بده‌ن، ئه‌مه بۆ عێراق و كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، چونكه ئه‌مه پێویستی به بڕێكی زۆری داهات و ژێرخانی ئابووری هه‌یه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان بڕێكی باشی یه‌ده‌کی هەیە و وه‌ك ستراتیژ ئه‌ورووپا گرنگی به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه ده‌دات له داهاتوودا و له گفتوگۆكانی بایدن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیشدا باس له كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقدا كراوه.




