٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عومەر کۆچەری: ئازادیی ڕادەربڕین لە فەرهەنگی پەیەدەدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- عومەر کۆچەری، نەقیبێ سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی سووریا و شارەزای سیاسەتی ڕۆئاوای کوردستان و سووریا، باسی ئازادیی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانی لەژێر دەسەڵاتی پەیەدەدا دەکات و دەڵێت، فەرهەنگی سیاسیی پەکەکە یەک شتە ئەویش تەنیا خۆیەتی و هیچ بیرێکی جیاواز قبووڵ ناکات و دەشڵێت، ناوی (پەیەدە)، پارتی یەکێتیی دیموکراتە، بەڵام هیچ شتێکی دیموکراتی لەنێو ئەم مەنزوومەیەدا نییە.

عومەر کۆچەری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: دۆخی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژئاوای کوردستان گەلێک لاوازە، چونکە پەیەدە ڕێگری لە نووسەرانی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن دەکات، بەڵام بۆ ئەوانەی نزیکی خۆیانن ڕیگەیان پێ دەدات.

گوتی: ''پەیەدە هیچ ڕەخنەیەک قبووڵ ناکات و ئەوەی دژیشی بێت جێگای لە ڕۆژئاوای کوردستاندا نابێت و بینیمان چەندین ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری ڕۆژئاوای کوردستانیان دەستبەسەر کردووە و لە وڵات دەریان کردوون.

کۆچەری ئاماژەیشی دا: ناوی (پەیەدە)، پارتی یەکێتیی دیموکراتە، بەڵام هیچ شتێکی دیموکراتی لەنێو ئەم مەنزوومەیەدا نییە و ڕێگە بە کەس نادات و لەم کۆتاییەشدا فەرمانێکی دەرکردووە کە دەبێت هەموو میدیاکاران ببنە ئەندامی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد کە سەر بە پەیەدەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت کاری میدیایی بکات، کەواتە هەرکەسێک لەسەر بیر و هزری پەکەکە نەبێت ناتوانێت لە ڕۆژئاوا کاری ڕۆژنامەگەری بکات، پێش ماوەیەکیش چوار ڕۆژنامەوانمان دەستگیر و زێندانی کران و لەژێر گوشاری ڕیکخراوەکاندا ئازاد کران.

کـــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار