٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنها لە چاکسازیی مووچەی پلەباڵاکان ساڵانە 25 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بەهۆی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەنها لە مووچەی پلەباڵاکان ساڵانە 25 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتیی حکوومەت دەگەڕێتەوە .

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەهۆی ئەو چاکسازییە بەردەوامانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دەدات، تەنها لە پلەباڵاکان مانگانە زیاتر لە دوو ملیار دینار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ساڵانە دەکاتە 25 ملیار دینار.

سەعید هەرکی گوتیشی: بە دوو ڕێگا ئەو پارەیە بۆ خەزێنەی حکوومەت دەگەڕێتەوە، یەکەم پلەباڵاکان لە کۆی مووچە و دەرماڵەکان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بەرزترین مووچە بە 50%ی خانەنشین دەکرێن و نابێت لە 50%ی ئەو مووچە و دەرماڵەی وەریدەگرن زیاتر بێت، ئەوەیان بەرزترین مووچە دەبێت و هەشە مووچە کەمتر لە50%ی پێشتر پێی خانەنشین بووە وەریدەگرێت و دووەم هەیە خانەنشین بووە بە پلەباڵا و ئەو پلەیەشی نەبووە کە لێی دەبڕدرێت و تەنها شایستەیەکی داراییی پێ دەدرێت کە لەو مووچەیە زۆر کەمترە وا بە شێوەی پلەباڵا وەریدەگرت، هەردوو ڕێگا دەبنە هۆکاری ئەوەی پارە بۆ حکوومەت بگەڕێتەوە .

هەرکی ڕوونیشی کردەوە: بەپێی ئەو چاکسازییانەی دەکرێت، نابێت مووچەی پلەباڵا لە 25%ی ئەو مووچەیەی وەریدەگرێت کەمتر بێت و نابێت لە 50%یش زیاتر بێت، ئینجا بەپێی خزمەت و بڕوانامە و خاڵی دیکە بۆی هەژمار دەکرێت، بەڵام پێویستە لەو چوارچێوەیەدا بێت کە لە یاسای چاکسازیدا دیاری کراوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار