پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابیانى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ناودارى ئایینى ده‌كه‌م. خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى ناوێكى دیاری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی‌دا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوویه‌تى، یادى هه‌میشه به خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/14




