٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕۆژانی جەژندا 104 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری دهۆک گوتی، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 104 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی دهۆکیان کردووە کە پێشبینی دەکرێت هەر گەشتیارێک نزیکەی 300 هەزار دیناری خەرج کردبێت 

دکتۆر خەیری عەلی ئۆسۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ''پلانێکی تۆکمەمان دانابوو بۆ هاتنی گەشتیاران لە جەژنی قوربان و پێشبینیی هاتنی 50 هەزار گەشتیارمان دەکرد لە ماوەی 10 ڕۆژدا، بەڵام ڕێژەکە بەرز بووەوە بۆ 104 هەزار گەشتیار، کە لەوانە پێنج هەزار گەشتیاری بیانی بوون و جگە لەوەش 20 شوێنی گەشتیاری لە دهۆک زیاد بوون و بوونەتە هۆی ڕاکێشانی زیاتری گەشتیاری.''

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک ڕوونیشی کردەوە: ''هەریەک لەو گەشتیارانە 250 هەزار تا 300 هەزار دیناریان لەگەڵ خۆیان هێناوە و خەرجیان کردووە، ئەمەش داهاتێکی باشە بۆ سنووری پارێزگای دهۆک.''

گوتیشی: ''بە هاوکاریی پارێزگا و دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانەکەی ئێمە داماننابوو زۆر بێکێشە بەڕێوە چوو و سەرکەوتوو بوو.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار