٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێدانی ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵی بە جووتیاران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، دوای تەواوبوونی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵی لەلایەن جووتیارانەوە، ئێستا پرۆسەکە دەستی پێ کردووە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکان جووتیاران فۆرمی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵییان پڕ کردەوە، ئێستا پرۆسەکە کۆتایی هاتووە و لیژنەی بۆ پێک هاتووە کە شارەزان لەو بوارەدا و کۆمەڵێک کۆمپانیاش داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ هاوردەکردنی ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانە، ئێستا ئەو لیژنەیە دیراسەی داواکاریی فۆرمەکان و ئەو تەندەرانە دەکات کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان کردووە.''

حوسێن حەمە کەریم گوتیشی: ''فۆرەمەکان گەلێک زۆرن و بە هەزاران فۆرم دەبێت، بۆیە کە دیراسە تەواو بوو، دواتر بۆ چ کۆمپانیایەک دەرچوو، گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت و دەست بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان دەکەن.''

حەمە کەریم ڕوونیشی کردەوە: ''جووتیاران 20% پێشەکی دەدەن و ئەوەی دیکەی بە قیستی درێژخایەن دەبێت و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بێبەرامبەر دەبێت و لێخۆشبوونی گومرگییشیان هەیە، ئەمەش وەکوو هاندانێک بۆ جووتیاران.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار