پسپۆڕانی ئابووری و مامۆستایانی زانكۆ: كابینەی نۆ سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە

سلێمانی-KDP.info- بە بۆچوونی پسپۆڕانی ئابووری و مامۆستایانی زانكۆ، بە هەموو پێوەرەكان حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووە لە جێبەجێكردنی كارنامەكەی و لە کاتێکدا جیهان بەدەست قەیرانەوە دەناڵێنێت، مەسرور بارزانی موژدەی نەمانی كێشەی داهات و بەردەوامی لە چاكسازی و فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات دەدات.
د. خالد حهیدهر، مامۆستاى زانکۆ له بهشى ئابووریی زانکۆى سلێمانى، به ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگهیاند: "كاتێك سەرۆكی حكوومەت ئاماژە بەوە دەكات کە لەو قەیرانانەی تووشی بوون، پەنای نەبردووە بۆ قەرز و جگە لە داهاتی نەوت كە سەرچاوەی سەركیی داهاتی حکوومەتە و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەیەوە گۆڕانكاری كردووە لەو پارەی بەدەست حکوومەت دەكەوێت، بەهۆی ئەو چاكسازییانەوە کە حکوومەت كردوونی داهاتی ناوخۆش بە ڕێژەی %100 زیادی كردووە، ئەوەش مایەی دڵخۆشییە لەم سەردەمەدا کە زۆربەی وڵاتان باسی قەیران دەكەن و كێشەیان هەیە، ئێمە بتوانین خەرجییەكانی خۆمان پڕ بكەینەوە بەبێ ئەوەی لە دەرەوە قەرز بكەین، ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە".
خالید حەیدەر دەڵێت: "ئەوەی کە پسپۆڕانی ئابووری و سەرۆكی حکوومەت و ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام باسی دەكەن بریتییە لە چاكسازی، هەنگاوی تەندروست نراون و بووەتە هۆی زیادبوونی داهات، بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتییەوە، هەیكەلی حكوومەتی هەرێم هاوشێوەی هەیكەلی حكوومەتی عێراقە، بەڵام بە زیادكردنی داهاتی ناوخۆ، پێشبینی دەكەین ئابووریی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات، لەم كاتە خراپەدا توانیویەتی خەرجیی خۆی پڕ بكاتەوە و پڕۆژەش جێبەجێ دەكات و هەنگاوی وەبەرهێنانیش دەنێت".
گوتیشی: "هاوشێوەی ئیماڕات چاكسازی و ڕاستكردنەوەی پەیكەری ئابووری جێبەجێ کرا بۆ ئەوەی پشتبەستن بەداهاتی نەوت كەم ببێتەوە، ئاراستەی داهات بەرەو داهاتی ناوخۆیی و فرەچەشنكردنی داهات بڕوات، كوردستان چاكسازی دەكات بۆ ئەوەی پەیكەری ئابووریمان بگۆڕدرێت لە نەوتەوە بۆ كشتوكاڵ و بگەینە خۆبژێوی و ئەو پارەیەی بۆ خواردن دەڕواتە دەرەوە بۆ وەبەرهێنان بەكاری بهێنین و كەرتی گەشتوگوزار بەهێز بكەین".
هەر لەم بارەیەوە، دكتۆر ڕێبین سەلام، ماموستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "بە پێوەری زاتی هەڵسەنگاندن بۆ كابینەی نۆ دەكەین، ئەو دۆخەی لەبەردەمی بووە کە بە داهاتێكی كەم دەستكەوتێكی زۆری هەبێت، داهاتی ناوخۆ %100 زیاد بكات، زیاتر لە یەك ملیار دینار قەرز بداتەوە، سێ ساڵی زۆر قورس تێپەڕێنێت كە بۆجیهان قورس بووە".
ڕێبین سەلام گوتی: "زۆرێك لە وڵاتان بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆناوە داڕووخان، بەڵام كوردستان بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی كابینەی نۆوە و بە پشتیوانیی خوا و جەماوەر، توانیی قۆناخی قورس دەرباز بكات".
''كابینەی نۆ هەڕەشەی ناوخۆ و تەندروستی و تیرۆری لەسەر بوو، بەغدا دەستشكانەوەی لەگەڵ دەکرد، هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا، بەڵام بەسەر هەموویاندا سەر كەوت و توانیی لە ڕووی دیپلۆماسییشەوە لە كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا خۆی حزووری هەبێت.'' ڕێبین سەلام وای گوت.
عەزیز ڕەسووڵ




