٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری گەلەکەمان (عەلی قازی)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەر(عەلی قازی) کوڕی پێشەوای نەمر قازی محەمەد دەکات.

بەڕێزان خانەوادەی کەسایەتی تێکۆشەری گەلەکەمان (عەلی قازی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەر(عەلی قازی)کوڕی پێشەوای نەمر قازی محەمەد-مان بیست، کە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(عەلی قازی)کەسایەتییەکی ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان و کێشە رەواکەی بوو، بۆیە ئێوە و بنەماڵەکەتان هەمیشە مایەی شانازی و ستایشن  لەو خەباتە بەردەوامەتان و ئەو  قوربانیدانەی بە دۆزی رەوای گەلی کورد و کوردستانتان بەخشیوە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوەڵ و دۆست و هاوخەباتانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.. 

 

انا لله وانه الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ـی٧ـی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار