٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی عەلی قازی رۆژی دووشەممە دەگاتەوه‌ هەولێر و دواتر دەبرێت بۆ مهاباد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر ئەرکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەیانیی رۆژی دووشەممە دەگاتە هەولێر و  دواتر تەرمەکەی دەبرێت بۆ مهاباد و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەسەر ئەرکی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەیەکی تایبەت، تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەیانیی رۆژی دووشەممە دەگاتە هەولێر.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی، "لە فڕۆکەخانە رێوڕەسمێکی پێشوازیی بۆ دەکرێت و دواتر تەرمەکەی دەبرێت بۆ مهاباد و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت." 

عەلی قازی، تاقانە کوڕی پێشەوا قازی محەممەد بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 10-07-2022 لە نەخۆشخانەیەک لە ئەڵمانیا بەهۆی وەستانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار