مەسروور بارزانی: مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر بوو

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد مۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراو بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق بوو .
خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و یادی هەمیشە بەخێر.




