ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژن لە پارێزگای دهۆک

دهۆک -KDP.info- گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک گوتی، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا کۆمەڵێک ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە کە 43 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون و زیاتر لە 800 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.
هەمزە ڕەزیکی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری هەرچوار ڕۆژی جەژنی خستە ڕوو و گوتی: ''لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە پارێزگای دهۆک 142 منداڵ لەدایک بوون و 19 ڕووداوی شەڕ بووە و 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و 25 کەس بەهۆی ڕووداوی سووتانەوە بریندار بوون و 43 کەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوون.''
گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک ڕوونیشی کردەوە: ''شەش هەزار و 674 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە کە لەوانە 37 کەس نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و 39 کەس لە شوێنی بەرز بەربوونەتەوە و چوار تەرمیش گەیشتوونەتە لای ئێمە، فەرمانگەی دادی پزیشکی و 13 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و دوو حاڵەتی پێوەدانی مار هەبووە و 843 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.''
بڵند ئیبراهیم




