پارێزگاری هەولێر: تەرمی عەلی قازی دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەولێر

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ڕۆژی یەكشەممهی داهاتوو، تەرمی عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی سەرۆككۆماری كوردستان، بگەڕێنرێتەوە بۆ هەولێر، ئەوەیش لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
هەفتەی رابردوو عەلی قازی لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، بڕیارە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت تەرمەكەی بگەڕێنرێـتەوە هەرێمی كوردستان.
تەرمی عەلی قازی لە گۆڕستانی كەلار لە تەنیشت گۆڕی خوشكەكەی بەشێوەیەكی كاتی بەخاك دەسپێرێت.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە میدیاكانی راگەیاند، تەرمی عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەولێر.
زیاتر گوتی، دوای پێشوازیكردن لە تەرمەكەی و لەسەر بڕیاری خێزانەكەی، تەرمی عەلی قازی لە گۆڕستانی كەلار لە تەنیشت گۆڕی خوشكەكەی بەشێوەیەكی كاتی بەخاك دەسپێرێت.
عەلی قازی تاقانە كوڕی پێشەوا قازی محەمەدە، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا، بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممه بەهۆی وەستانی دڵی كۆچی دوایی كرد.
ڕامان وریا




