٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێدانی قەرز بە گەنجان دەست پێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و بڕیارە بەپێی میکانیزمێکی نوێ و رێنمایی نوێ دەست پێبکاتەوە.

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بڕیاردراوە کە جارێکی دیکە قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبووینەوە و ئەوان باسیان لەوەکرد دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری لێدەدەن.

ئارام ئەنوەر ئاماژە بەوەدەکات: “پارەی پێویست لەبەردەست ھەیە کە ئەویش پارەی گەڕاوەیە ھی ئەو قەرزەی پێشتر بە گەنجان دراوە، کە ٥٣ ملیار گەڕاوەتەوە و نزیکەی ٢٢ ملیاریش ماوە، ئەوانیش لەکاتی خۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەمجارە میکانیزمی پێدانی قەرزی بچووک جیاواز دەبێت لەوەی پێشوو، ھاوکات رێنمایی نوێی بۆ دەردەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار