٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٩ بەنداوی نوێ دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان ١٩ بەنداوی نوێ دروست دەکرێن، ھاوکات ١١ بەنداو تەواو دەکرێن و پارەی بۆ خەرجکراوە و ئێستاش شەش بەنداو کارکردن تێیدا دەستی پێکردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بڕیارە کۆمەڵێک بەنداو تەواو بکرێت کە ژمارەیان ١٩ بەنداوە، پارە بۆ ١١ بەنداو تەرخانکراوە کە بڕەکەی ١١ ملیار و ٤٠ ملیۆن دینار بوو، لەوانە شەش بەنداو کاریان تێدا دەکرێت، ئەوەی گۆمەسپان لە ھەولێر و جەمرگە لە ھەولێر و خنس لە دھۆک و دێوانە لە سلێمانی، بۆیە لە ھەموو پارێزگاکان بەنداو دروست دەکرێت.

حوسێن حەمە کەریم ئاماژەی بەوەشکردووە: “بڕیاردراوە کە بەنداوەکان زیاد بکرێن و سێ بەنداوی گەورە ھەن ئەوانیش دووکان و دەربەندیخان و دھۆکن، ھەروەھا ١٤ بەنداوی مامناوەند و بچووکیش ھەن، بۆیە پێویستمان بە بەنداوی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی تووشی کەمئاوی نەبین و بتوانین ساڵانە ئاوی زیاتر گل بدەینەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار