پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه

بۆ بنه‌ماڵه‌ى ڕێزدارى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دى نه‌مر
كۆچى دوایى و له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕ و یادگارى پێشه‌وا قازى، خه‌مبارى كردین. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه و ته‌واوى كه‌سوكار و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو و گه‌لى كورد به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌متانم.
له خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات. یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/10




