٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمیدا رایگەیاند: بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك عەلی قازی، كوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت.

دەقی پەیامی سەرۆكی حكومەت:

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك عەلی قازی، كوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەكەین و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار