٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له‌ جه‌ژنى پیرۆزى قورباندا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عیراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

با په‌یام و واتا مرۆیى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌یى و لێخۆشبوون بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌ و هه‌نگاونانى پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر.

با ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌كى تازه‌ى هاریكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گه‌یشتن به‌ كه‌نارى ئارامى و دڵنیایى.

جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/8

 

هەواڵی پەیوەندیدار