سێ نەخۆشخانە لە شنگال دروست دەکرێن

شنگال -KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە دوای جەژن سێ نەخۆشخانە لە شنگال دروست بکرێن کە ھەر نەخۆشخانەیەک ٧٥ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە .
مەحما خەلیل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە بودجەی یاسای پاڵپشتیی خێرایی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان پارەی زیاتر لە ترلیۆنێک بۆ مووسڵ تەرخان کراوە و بەشێکیش لەوە بۆ شنگالە، بۆیە بڕیارە چەندین پڕۆژەی گرنگ بەو پارەیە ئەنجام بدرێن کە لەوانە دروستکردنی سێ نەخۆشخانەیە بۆ شنگال و بۆ ھەر نەخۆشخانەیەک ٧٥ ملیار دینار دانراوە.''
خەلیل گوتیشی: ''بڕیارە دوای جەژن دەست بە خەرجکردنی بودجە بکرێت و دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکانیش بکرێت، کە لەسەر داواکاریی ئێمە بووە و گرنگیی زۆریشی بۆ شنگال ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




