درێژترین پرد لە سەر ئاستی عێراق دەکرێتەوە

مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ ئاشکرای کرد، چاککردنەوەی پردی گوێڕ تەواو بووە و بۆ ھاتوچۆکردن بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە، کە درێژترین پردە لەسەر ئاستی عێراق و سێ پارێزگا پێکەوە گرێ دەدات .
ڕەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پردی گوێڕ کە لە سەردەمی ھاتنی داعشدا تەقێندرایەوە، جارێکی دیکە چاک کرایەوە کە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و مووسڵ و کەرکووک پێکەوە گرێ دەدات و سوودێکی زۆری بۆ ھاتوچۆی خەڵک ھەیە و ڕێگا کورت دەکاتەوە، چونکە ئێستا بەھۆی نەبوونی ئەو پردەەوە خەڵک لە ڕێگەی خازرەوە ھاتوچۆ دەکات و ئێستا ڕێگاکە تەواو بووە و بۆ ھاتووچۆکردن بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.''
ٌڕەفعەت سمۆ گوتیشی: ''ئەو پردە زۆر گرنگە و بە درێژترین پرد لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت و بۆ سنووری گوێر و مەخمووریش سوودی بۆ ھاتووچۆکردن دەبێت.''
بڵند ئیبراھیم




