٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامادەکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئامادەکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان راگه‌یاندرا.

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی ڕاسپێردراون کە پابەند و جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بکەن:

1- دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2- بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5- ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتییەکان دەبێت.

6- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.

7- ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.

9- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

10- هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆڕینگە دەرەکییەکان کراوە بن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

12- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

13- سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.

17- بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

18- دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار