وەزارەتی ئەوقاف، وتاری جەژنی قوربانی مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP ئاشكرا دهكات

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە وتاری ئەم جەژنەی قوربان سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە وتارەکانیاندا جەخت لەسەر یەکڕیزی و تەبایی و چاککردنەوەی دڵی یەکتری لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە وتاری ئەم ھەینییە باس لە رۆژی عەرەفە دەکرێت، چونکە جەژنی قوربانە و رۆژەکەش دەکەوێتە رۆژی ھەینیی و باس لەو کردەوانەی پاداشتیان بەقەد حەج گەورەیە دەکرێت، وەکو کردەوەی دڵرەقی کە دەچێتە چوارچێوەی ئەو بابەتەی ڕووداوە کۆمەڵایەتیەکانی لێ دروست دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل گوتیشی: “لەبارەی ھەبوونی تەبایی و یەکڕیزی لە وتاری جەژن سەرجەم مامۆستایانی ئایینی باسی لێوە دەکەن، جا باسی تەبایی و پێکەوەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و چاککردنەوەی دڵی یەکتریە، بۆیە ھەردوو تەوەر دەگرێتەوە ھەم گرینگی تەبایی و یەکڕیزی و ھەمیش کەمکردنەوەی کردەوەی کوشتن و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن، بۆیە ئەوەش زۆر گرنگە کە بەردەوام مامۆستایانی ئایینی جەختی لەسەر بکەنەوە و بەردەوامیش باسیان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




