نەقیبی ڕۆژنامەنووسان: ئەم ڕێکكەوتنە بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنی کاری میدیاییە لە کوردستان

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی کردنەوەی خولی میدیایی و چۆنیەتیی تۆماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەت لە سۆشیال میدیادا، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ڕێکخراوی ستێپ ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
ئهمڕۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ڕێکخراوی ستێپ ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، ههر لهو ڕێوڕهسمهدا، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم ڕێکكەوتنە بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنی کاری میدیاییە لە کوردستان، بە تایبەتی له سۆشیال میدیادا، "چونکە پێویستمان بە پۆڵێنکاری و دیاریکردنی ڕۆژنامەنووسانە، بە تایبەت ئەوانەی کاری مەیدانی دەکەن، بۆ ئەو ئامانجانەی کە هەن ئەمساڵ و ساڵی ڕابردووش چەندان گرێبەست لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە واژۆ کراون".
لەلایهكى دیكهوه سەربەست مستەفا، سەرۆکی ڕێکخراوی ستێپ، گوتی: "گرێبەستی ئێمە لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانای میدیاکارانە، کە یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی چاودێری دەکەن".
ڕامان وریا




