٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەم تەوەرانە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکوومەتی هەرێم، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.

سەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:.

- راپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.

- ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.

- هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار