ئەو ئەفسەر و سەربازانەی لە سوپای عێراق بوون، دەتوانن بگەڕێنەوە

بەغدا -KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، ئەو ئەفسەر و سەربازانەی کورد کە لە ڕیزەکانی سوپای عێراقدا بوون و بە ھەر ھۆکارێک دابڕاون، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر دەوامی خۆیان.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیار دراوە کە ھەر ئەفسەر و پۆلیسێکی کورد لە ڕیزەکانی سوپای عێراقدا بووە و بە ھەر ھۆکارێک دابڕاوە، دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر دەوامی خۆی، ئینجا دەوامی لە ھەر شوێنێک بێت لە سوپای عێراق.''
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی: ''تەنھا ئەو ئەفسەر و سەربازانە نەبێت کە فەرمانی دادگایان ھەیە، ئەگەرنا ئەوانەی دیکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامی خۆیان و دەوام بکەن لەو شوێنەی پێشتر دەوامیان لێ دەکرد.
بڵند ئیبراھیم




