٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت بەڵێندەران بەکار دەخاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی بەڵێندەرانی ھەولێر گوتی، ماوەیەک بوو بەڵێندەران بەھۆی نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایییەوە بێکار بوون و پڕۆژەکانیش کەم دەدران بە بەڵێندەران، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە پڕۆژە بە بەڵێندەران دەدرێن و ڕۆژانە نزیکەی پێنج پڕۆژە ڕادەگەیەندرێت و بەڵێندەران بەکار کەوتوون و زۆریش بەو ھەنگاوە دڵخۆش بوون.

بەشار عەلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا دۆخی بەڵێندەران زۆر باشە و حکوومەت پڕۆژەیان پێ دەدات و ھەر پڕۆژەیەک لە ٥٠ ملیۆن زیاتر بێت، دەدرێتە بەڵێندەران و پارەیان بۆ خەرج دەکرێت و پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت و ئێستا ڕۆژانە لە ھەولێر نزیکەی پێنج پڕۆژە ڕادەگەیەندرێت و دەدرێنە بەڵێندەران و جێبەجێ دەکرێن.''

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی بەڵێندەرانی ھەولێر گوتیشی: ''حکوومەت ٨٠ ملیاری لە ھەولێر بۆ پڕۆژەکان تەرخان کردووە و بەردەوام پڕۆژەی پێ ڕادەگەیەندرێت و دەدرێتە بەڵێندەران، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەڵێندەری زیاتر دەکەونەوە کار کە ماوەیەک بوو بەھۆی قەیرانی دارایییەوە لەکار کەوتبوون، چونکە لە سنووری ھەولێر زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ بەڵێندەر ھەیە، بەڵام ئێستا حکوومەت پڕۆژەیان پێ دەدات و ئەمەش بەڵێندەرانی دڵخۆش کردووە.''

گوتیشی: ''پڕۆژەکان لە ھەموو بوارەکاندا وەکوو ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆ و ھەموو کەرتەکانی دیکە پەیوەندییان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار