٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی شێخان: ساڵانە بە گوژمەی چوار ملیار دینار پڕۆژە لەسەر بوودجەی مووسڵ جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- قایمقامی شێخان ئاشکرایکرد، لەلایەن بەغداوە ئاستەنگ بۆ خەرجکردنی بەشە بوودجەی قەزای شێخان دروست دەکرێت و دەشڵێ، بە ھاوکاری جێگری پارێزگار ساڵانە بە گوژمەی چوار ملیار دینار پڕۆژەمان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ”بەپێی دەستوور و یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بەشە بوودجەی قەزای شێخان دەکەوێتە چوارچێوەی ئیدارەی نەینەوا، بەڵام لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە ئاستەنگ بۆ خەرجکردنی بەشە بوودجەی قەزاکەمان دروست دەکرێت و وەک خۆیان خەرجی ناکەن، لەبەر ئەوەی شێخان دەکەوێتە سنووری مادەی ١٤٠، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق پڕۆژەکانی جێبەجێ بکات“.

قایمقامی شێخان گوتیشی: سەرەڕای ئاستەنگەکان بە ھاوکاری جێگری یەکەمی پارێزگاری مووسڵ ساڵانە ھاوکاریمان دەکات و بە گوژمەی سێ ھەتا چوار ملیار دینار پڕۆژە لەسەر بوودجەی مووسڵ دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

سەردار شێح یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێشنیاری پڕۆژەمان بۆ ساڵی داھاتوو کردووە لەسەر بوودجەی ھەرێمی کوردستان و بە گوژمەی ١٠ ملیار دینار پڕۆژە پێشکەش کراون و چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار