قوباد تاڵەبانی: وەك کابینەی نۆیەم بەڵێنمان داوە خزمەتکاری خەڵك بین

سلێمانی-KDP.info- سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دوو نه‌خۆشخانه‌ی لە سلێمانی كردووه، كه بڕیاره سبه‌ی پێشوازی له نه‌خۆش بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سلێمانی حكوومییه و له رێگه‌ی كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ی پێشوازی له نه‌خۆش بكرێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرنگی به نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تگوزاری له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه حكوومه‌ییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراوه، له ساڵی رابردوو 223 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ئه‌نجامدراون، له به‌رامبه‌ر به‌وه 69 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان كراون، واتا 76%ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه حكوومه‌ییه‌كانه.
هه‌ر له كۆنفراسه رۆژنامه‌ونییه‌كه، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی هەرس و جگەر لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەنکراوەتەوە، لە سبەینێوە دەرگای هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەکە پێشتر یەکێك بووە لە نەخۆشخانەی هەناوی و دواتر بووە بە سەنتەر و لە ئێستاشدا گۆڕیویانە بۆ نەخۆشخانەیەک و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی زۆر بەرز دەبێت و لەسەر ئاستی عێراق دەبێتە سێیەم نەخۆشخانەی لەو جۆرە.
سەبارەت بە کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و کلینیکی راوێژکاری منداڵان لە نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، سەباح هەورامی گوتی: نەخۆشخانەکە 30 تەختی منداڵانە و لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە دروستکراوە و لە ئاستێکی بەرزدا خزمەتگوزاری تیایدا پێشکەشدەکرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا گوتیشی: پێشتر بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان داخست، زۆر تۆمەتیان بۆ هەڵبەسترا، گوایە دەفرۆشرێت و دەدرێتە کەرتی تایبەت، بەڵام ئەوان بەمە دوو ئامانجیان پێکا، یەکەمیان بردنە دەرەوەی فریاکەوتن بوو بۆ نەخۆشخانەی شار و لەهەمانکاتیشدا نەخۆشخانەکەیان نۆژەنکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دوای کردنەوەی دوو نەخۆشخانەکە لەمیانه‌ی کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، جێگەی دەستخۆشییە سەرباری ئەو فشارە زۆرانەی بەهۆی کۆرۆنا و کۆلێراوە و قەیرانی داراییەوە رووبەڕووی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بووه‌وە، کەچی ئەو کەرتە توانی رووبەڕوویان ببێتەوە و لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەختیکردەوە، ئەوان وەک سەرۆکی حکوومەت و ستافی کابینەی نۆیەم بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان داوە، خزمەتکاری خەڵک بن و گرنگیدان بە کەرتی تەندروستیش بەشێکە لەو بەڵێنە.
ڕامان وریا




