٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدوڵڵا ئاکرەیی: دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کونسوڵخانەی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە بنکەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە بە بەشداریی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و فەنی و هاوکات جێگری زانستیی سەرۆکایەتیی ئێرانیش بەشداری دەکەن''.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: ''ماوەیەکە ئێران داوای کردنەوەی ئەو بنکە بازرگانیانە دەکات کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە شاری سلێمانی بکرێتەوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە: بڕیارە جگە لە شاری سلێمانی لە هەولێریش بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی سلێمانی ڕەزامەندیی لێ دراوە و ڕۆژی دووشەممە دەکرێتەوە.

گوتیشی: ئەو بنکانە سەرپەرشتیی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار