٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەهیدان، ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بڵاوکرده‌وە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ئامارێکی کار و چالاکییەکانی خۆی بڵاو کردۆتەوە، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە، کە توانیویانە چەندین دۆسیەی سکاڵا یەکلایی بکەنەوە، هاوکات ٨ دۆسیەی گیراوانی سیاسییان ئامادەیە بۆ داتا بەیسکردن بەمەبستی لێکۆڵینەوە و چاکسازی.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە، کە لە هەفتەی رابردوودا، ٥٠ دۆسیەی سکاڵا یەکلایی کراونەتەوە و نێردراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و، ١٨٨ دۆسیەی گیراوانی سیاسیی کوردستانیش یەکلایی کراونەتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت بۆ بڕیاری کۆتایی بە ئامانجی سودمەنکردنیان لە یاسای ژمارە ١١ و، فەرمانی وەزاریش دەرکراوە بۆ بەستنەوەی دووبارە مینحەی ١٤٢ زیندانی سیاسیی، کە هیچ مووچە و مینحەیەکی دیکەیان نییە.

جێی باسە، ئەوەش هاتووە، کە ئامادەکردن و داتا بەیسکردنی ٨ هەزار دۆسیەی گیراوانی سیاسیی بۆ بەردەم لیژنەی چاکسازی بەمەبستی لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی دۆسییەکانیان لەژێر رۆشنایی حوکمەکانی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار