٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: گفتوگۆ هەیە و ڕێككەوتن نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، تاوەكو ئێستا لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لایەنەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و گوتیشی: ده‌بێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارابكرێته‌وه‌.

هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردن، تۆماری بایۆمەتری، كورسی پێكهاتەكان، گفتوگۆ هەیە و ڕێككەوتن نەكراوە تا بڵێین 1/10ی ئه‌مساڵ دەتوانرێ هەڵبژاردن بكرێ.

هێمن هه‌ورامی له‌ باره‌ی كورسی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گوتی: پێكهاتەكان دەبێ خۆیان بڕیار بدەن كە چیان دەوێ.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كورستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئەگەر تا ئەمڕۆش، لایەنە سیاسییەكان بگەنە ڕێككەوتن كه‌ هەڵبژاردن بكرێت، ئه‌وا لە ڕووی تەكنیكییەوە ناتوانین بڵێین دەتواندرێت لە 1ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردن بكرێت. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە پێویستە كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە، دواتر كۆمسیۆن پێمان بڵێت، كه‌ كەی دەتواندرێ هەڵبژاردن بكرێت".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار