٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنەکانی دیکە، بەتایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر، لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسی عێراق، لە کۆبوونەوەکە قسەی لەسەر دەکرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار