٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاماری یەک هەفتەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی، ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە، بە گوێرەی ئامارێک لە ماوەی یەک هەفتەدا لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، هەزاران کارتی نیشتیمانی دەرکراون، هاوکات زیاد لە چوار هەزار پاسپۆرت و سەدان کارتی نیشینگەیان تەواوکردووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی، لە ماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٤ی حوزەیرانەوە تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ١٦ هەزار و ٤٩٣ کارتی نیشتمانی بۆ یەکەمجار دەرکراون،  کە ٦ هەزار و ٤٤ کارتیان لە پارێزگای هەولێر و ٥ هەزار ٧٥١ کارتیان لە پارێزگای سلێمانی ٣ هەزار و ٩٦٨ کارتیان لە پارێزگای دهۆك و ٧٣٠ کارتیان لە ئیدارەی  سەربەخۆی گەرمیان بوون.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانیی، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٤٥٦ حاڵەتی مردن تۆمار کراون کە ١١٨حاڵەتیان لە هەولێر و ١٤٢حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٨٧ حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ١٨ حالەت لە گەرمیان بوون. هەر لە هەمان هەفتەدا ٨٩٣ پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە ٢٥٧یان لە  پارێزگای هەولێر و ٣٦٤یان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٢٤ یان لە پارێزگای دهۆک و ٤٨یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون. لە هەمان کاتدا ١٠٢ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون کە ٢٣ لە  حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦ حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٨ حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٥ حاڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار