لە KDPیەوە بزانە چەند رووداوی هاتووچۆ و سزادان لە هەفتەی رابردوودا تۆمار کراون

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم، ئامارێکی یەک هەفتەیی بڵاو کردۆتەوەو، تێیدا ئاماری تۆمارکردنی ئوتۆمبێل و، گۆڕینی تابلۆ و سزای سەرپێچی شارەکانی هەرێمی کوردستانی تێدایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ئاماری هەفتەی ڕابردووی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردووە و بەپێ ئامارەکان لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٥٧ ڕووداوی هاتووچۆ و ٣٧ هەزار و ٣٨٢ سەرپێچی و رووداوەکانی هاتووچۆ تۆمار کراون.
تۆمارکردنی ئوتۆمبێل بۆ یەکەمجار
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٢ هەزار و ٩٠٨ ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە هەزار و ٧٣٩ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٩٨٣ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و، ١٨٦ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.
گۆڕینی تابلۆ
هەروەها لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، هەزار و ٣٦ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕاوە بە تابلۆی نوێ، کە ٥٦٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ١٦٥ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و، ١٦٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ١٣٥ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و، ١٠ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
پێدانی مۆڵەتی شۆفێری
لە هەمان کاتدا هەزار و ٤٨٢ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوەتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، کە ٤١٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و ٢٨٤ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٩٩ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٤٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨٨ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٩٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٦٨ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٨٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
ڕووداوی هاتووچۆ
سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتووچۆش، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٥٧ ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە ١٠ ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و ٩ ڕووداویان لە پارێزگای سلێمانی و ١٤ ڕووداویان لە پارێزگای دهۆک و یەک ڕووداویان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٤ ڕووداویان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٣ ڕوودایان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٣ ڕووداوایان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٣ ڕووداویشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
سەرپێچی هاتووچۆ
هەروەها ٣٧ هەزار و ٣٨٢ سەرپێچی هاتووچۆش لە ماوەی هەفتەیەکدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە ٤ هەزار و ٧٨٩ سەرپێچیان لە پارێزگای هەولێر و ١٠ هەزار و ٣٣٧ سەرپێچیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٥ هەزار و ٦٣ سەرپێچیان لە پارێزگای دهۆک و ٢ سەرپێچیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٣٦ سەرپێچیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٦١٨ سەرپێچیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٨ سەرپێچیان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٦ هەزار و ٢٧٩ سەرپێچیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.




