سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له گەل و حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانی كه‌نه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۲۰۲۲/۷/۱، د. هێمن هه‌ورامی به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌شداری له مه‌ڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی كه‌نه‌دا كرد، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌ندا له هه‌ولێر سازكرابوو.
د.هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی و سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك مسعود بارزانی به گه‌ل و حكومه‌تی كه‌نه‌دا گەیاند له ڕێگه‌ی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه له هه‌ولێر.





