٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە KDP.info یەوە بزانە لەم هەفتەیەدا دەست بەسەر چەند چەکدا گیراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بەسەرداگرتن و لەناوبردنی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە و لە ماوەی یەک هەفتەدا هەزاران جۆری چەک دەستیان بەسەردا گیراون.

بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەوڵێک بۆ نەهێشتن و بن بڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بووە لە دەست بەسەرداگرتن و لەناوبردنی چەکی بێ مۆڵەت و، تا ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکی بێ مۆڵەت و فیشەکدا گیراون.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی رابردوودا هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر ٢ هەزار ٢٢٨ جۆر چەکی دەمانچە و، هەزار و ٨١١ فیشەکی دەمانچە و، ٧٤٨ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ٩ هەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف و، ٣ هەزار و ٢٢٢ تاپڕ و بادی و ٢٦ هەزار و ٥٢٣ فیشەکی تاپڕدا بگرن. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار