٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌‏

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کلیلی ئارامی و چارەسەری کێشەکانی عێراقە و "کێشەکان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نین و کەس تێیدا براوە نابێت."

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-06-2022 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ ‏عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏ له‌ كۆبوونه‌وەیاندا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ئاڵەنگارییەکانی به‌رده‌م ‏پرۆسه‌ى سیاسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.‏ 

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ ‏لێكگه‌یشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى و پێویستیى ‏پاراستنى سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى له‌ وڵاتەکە، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ پێویستیى ‏باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و وڵاتە كرده‌وه‌.‏

له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه‌، نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه‌، "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ‏فیدراڵیى عێراق، كلیلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراقه‌ و ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه و كه‌س تێیدا براوه‌ نابێت‌.‏" 

گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ ‏بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، چەند تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه‌ بوون.‏

هەواڵی پەیوەندیدار