نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو یاسین به‌روارى ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاها به‌روارى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواریى برایان و كادیرى دیار و كارگێڕى لقى حه‌وتى ئه‌مه‌ریكاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهربانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز تاها به‌روارى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




