نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى زانكۆدا ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر به‌شدارى له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبوو‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه دوێنێ سێشه‌ممه له تاونكارییه‌كدا گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆدا، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى هه‌ردووكیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هه‌مووانى دڵنیا كرده‌وه كه دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكى یاسایى ده‌گرنه به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووى سزاى یاساییى خۆى ده‌بێته‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق





